وێنەی تەرمی ئەو منداڵە کوردەی کۆبانێ کە لەنێو ئاودا خنکاوە ویژدانهەژێنە و سیمبۆلێکی دیکەی مەزلوومیەتی گەلی کوردە لە جیهان. ئاڵان و خانەوادەکەی کە ڕێگەی جێهێشتنی وڵاتی خۆیان و کۆچیان گرتەبەر نموونەی بەشخوراوی و ئەو زوڵمەن کە بە درێژایی مێژوو و لە قۆناغی جیاجیادا دەرهەق بە میللەتی کورد کراوە.
هەموو جیهان بەرپرسە لەوەی گەلی کوردستان بپارێزێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی کارەسات لە ژیانی ئینسانی کورددا بگرن. کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ئاوارەیی و تڕاژیدیا و نەهامەتییەکانی گەلی کورد بێت و لەسەر خاکی خۆیان بە ئاشتی و سەربەرزی بژیین.
لەگەڵ ئەوەی داوا لە ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان دەکەین خاکی خۆیان جێنەهێڵن، داوایش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئازاد دەکەین یارمەتی ئەو ئاوارە و پەنابەرانە بدەن کە ڕوویان لە ئەوروپا کردووە و بیریش لەوە بکرێتەوە کە سەرچاوەکانی ئەو زوڵم و جیاکارییە بنبەڕ بکرێت کە لەدژی گەلی کوردستان و هەموو گەلانی مەزلوومی جیهان دەکرێت.
03-09-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,137