- ئەو کەسانەی لەجزیرە کەلەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران بەمەراسمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران، لەمەراسیمەکەدا دارەمەیتێکی 70 سانتیمەتر بۆ محەمەد ئەو منداڵە تەمەن 35 ڕۆژانە دروست کرا کە جەندرمەی تورک شەهیدی کرد. 16 کەس لەوانەی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە بە فەرمانی ئەردۆغان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە جزیرە شەهیدکرابوون بەمەراسیمێکی جەماوری بەشکۆ بەخاک سپێردران.
- لە سنوری داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکووک لەلایان ئاسایش و هێزەکانی پێشمەرگەوە ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیر کران کە دەیان ویست دزە بکەنە ناو سنوری ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە.
- لە دەروازەی شرناخ لەدژی بنکەیەکی پۆلیسی تورک چالاکیەک ئەنجامدرا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 2 پۆلیسی تورک کوژراون و 5 پۆلیسیش برینداربوون.
- بەرپرسانی ئیداریی تورکیا بەبیانووی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی، قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە "ناوچەی سور"ی سەر بە شاری ئامەد-یان لە باکووری کوردستان ڕاگەیاند.
- تورکێکی ڕەگەزپەرست لە بێرنی پایتەختی سویسرا بە ئوتۆبیلەکەیەوە چەند خۆپیشاندەرێکی کورد بەخێرایی دەشێلێت و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدەدات و چەندینی تریش بریندار دەبن.
- حکومەتی تورکیا جارێکی تر خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیلی داخست و قەدەغەکردنی هاتووچۆشی لەشاری جزیرە ڕاگەیاند.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 14,905
Escriba su comentario sobre este artículo!