سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بنکەیەکی سوپای تورکیا لە دەوروبەری پارێزگای مووسڵ ڕوونکرنەوەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمداوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی تیرۆرستانی داعش، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو وڵاتی تورکیا لە سۆران و قەڵاچۆلان دوو بنکەی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە کردەوەو لە هەمان کاتدا بنکەیەکی دیکەی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی دیکەی عێراقی لە پارێزگای مووسڵ کردەوەو لەوێش هاوکاریی پێویست لە بواری سەربازیدا پێشکەش کراوە. بە مەبەستی فراوانترکردنی ئەو بنکەیەی پارێزگای موسڵ، لەم ڕۆژانەدا پسپۆڕو کەلوپەلی پێویست گەیەنراوەتە ئەو بنکەیە.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
05-12-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,939
Escriba su comentario sobre este artículo!