راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بارودۆخی شاری عفرین
ماوەیەکی زۆرە شاری عفرین، لەلایەن ڕێکخستنە توندڕۆیەکانی وەک بەرەی نوسرە و ئەوانی تر، تووشی گەمارۆیەکی ئابووری و سەربازیی توند و بەرفراوان بووە. هەفتەیەکە ئەم گەمارۆیە توندتر بووەو بەوەشەوە نەوەستاون و دەستیان کردووە بە تۆپبارانی گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەری عفرین. ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکە بۆ قەیرانی سووریا و ڕاگرتنی کوشتوبڕ لەو وڵاتە.
ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم کارە قێزەوەن و نامرۆڤانەیە دەکەین کە دەرهەق بە خوشک و برایانمان لە عفرین دەکرێت، لەهەمان کاتدا نەبوونی خۆراک و دەرمان نیگەرانییەکانی ئێمەی زیاتر کردووە کە هەڕەشەی جدی دەخاتە سەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی عفرین. بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لەئاست بەرپرسیارەتییەکانیاندا بن بەرانبەر شاری خۆڕاگری عفرین و بە جدێ هەوڵی لابردنی ئەو گەمارۆیە بدەن. هەروەها داوا لە ڕێکخراوە خێرخوازییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کار بکەن بۆ گەیاندنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان و کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی لەپێناو بەهاناوەچوونی دانیشتوانی ناوچەکە.
بە خوشک و برایانی خۆڕاگرمان لە شاری عفرین و دەوروبەری ڕادەگەیەنین کە ئێمە لەگەڵ ئێش و ئازارەکانتانداین و ئەوەی لەدەستیشمان بێت بۆ هاوکاریکردنتان درێغی ناکەین.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
07-12-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,171
Escriba su comentario sobre este artículo!