- گوگڵ زمانی کوردیی کرمانجیی بۆ وەرگێڕان زیاد کرد.
- ەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند کە تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی ئەنکەرە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی ساڵح نەجاڕ ئەنجامدراوە، کە ئەندامێکی یەپەگە بووە.
- بۆمبێکی دەستکرد لە ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی لیجە - ئامەد تەقییەوە و کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیای کردە ئامانج و بەلایەنی کەمەوە 7 سەربازی تورک کوژران.
- کۆما جڤاکێن کوردستان KCK ڕایگەیاند کە ئەوان دژی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیان لەسەر هەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ تورکیا، چونکە ئەو ڕێککەوتنە تورکیا بەهێز دەکات.
- لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو بە هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی خەرائج لە میحوەری حەردان، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و حەوت پێشمەرگەی تر برینداربوون.
- ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیای گارە - مەتین - دەڤەری نێروەورێکان یان لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک و دەڤەری خواکوڕک و چیای دێلێ لە پارێزگای هەولێر -یان کرد.
- یەکینەکانی پاراستانی گەل (یەپەگە) و هێزە هاوپەیمانەکانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕێگەی نێوان شاری (شەدادی) دووەم گەورەترین مۆڵگەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریا و شاری موسڵیان، کۆنترۆل کرد.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,520
Escriba su comentario sobre este artículo!