لەماوەی 79 ڕۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بەسەدان هاوڵاتی لە شاری جزیرەی باکووری کوردستان بونەتە قوربانی.
بە پێی ڕاپۆرتی شانێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، کە لە وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا،سەندیکای ڕەنجدەرانی تەندروستی، کۆمەڵەی منداڵان، نوسینگەی پارێزەرانی شاری ئامەد پێکدێت،لە ماوەی 79 ڕۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە شاری جزیرەی، سەدان کەس لە کردەوە توندوتیژییەکاندا بونەتە قوربانی و زیانێکی مادی زۆریش بە شارەکە گەیشتووە.
وەک سایتی (سۆل باقیش)ی تورکی سەبارەت بە بارۆخی شاری ئامەد ئاماژەی پێکردووە، لەماوەی 79 ڕۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە گەڕەکەکانی یافەس، جودی و سوری شاری جزیرەی باکوری کوردستان، وەک لە ڕاپۆرتی شاندەکەدا ئاماژەی پێکراوە، توندوتیژی و تۆپبارانکردنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی شارەکە، سەدان باڵەخانە و خانووی هاولاتیان ڕوخاون و بە دەیان تاوانی دژە مرۆییش ئەنجامدراوە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدانانی نیوان هیزە ئەمنییەکانی تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل، زیاتر لە 200 هاوڵاتی سیڤیل کوژران کە لە نیواندا 38 منداڵ هەیە و دەیان ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل (یەپەسە) یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل –ژنیش، گیانیان لە دەستداون.
- 04-04-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,038
Escriba su comentario sobre este artículo!