- بە بڕیاری داواکاری گشتی جمهوریەتی تورکیا، لە ناوچەی هەزەخ (ئیدل) سەر بە پارێزگای شرناخ، ئەو جلوبەرگانەی کە ئاڵای کوردستان و بژی نەورۆزیان لە سەر نوسراوە قەدەغەکراو لە ناو سۆپەرمارکێتەکان کۆکرانەوە.
- لەهێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری میحوەری کەرکووک پێشمەرگەیەک بەناوی محەمەد مەحمود ئامانێ ناسراوە بەحەمە ڕەش شەهیدبوو، هێرشەکەش لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.
- وەفدێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتن، بڕیارە چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامبدەن و گفتوگۆ بکەن لەبارەی هاوکاری سەربازی و مادی بۆ هێزی پێشمەرگە.
- بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هێڵی ئاسمانیی نێوان ئامەد و هەولێر کرایەوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,450
Escriba su comentario sobre este artículo!