ساغکردنەوەی: #بێهرووز چەمەن ئارا#
ئەم کتێبە کە لە لایەن دوکتۆر بێهرووز چەمەنئارا ساغکراوەتەوە و پێشەکی بۆ نووسراوە، وەک باشترین کتێبی لێکۆڵینەوەی ساڵ لە پاڕێزگای #سنە# لە لایەن زانکۆی کوردستان لە شاری سنە هەڵبژێردرا. ئەم کتێبە لە لایەن چاپەمەنی مانگ و لە 352 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. دوکتۆر چەمەنئارا کە لە ئێستادا پرۆفیسۆری یاریدەرە لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردییە لە زانکۆی کوردستان، بە هەڵسەنگاندنی نۆ دەستنووس، 1060 دێڕی شانامەی کوردی لە ژێر ناوی چیرۆکی “ڕووسەم و زووراو”دا ساغکردووەتەوە. ئەم کتێبە کە بە شێوازێکی ڕازاوە و شیاو لە لایەن چاپەمەنی مانگەوە کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران، چەند تایبەتمەندی گرنگ لە خۆ دەگرێ. لە لایەن دوکتۆر چەمەنئاراوە پێشەکییەکی چڕوپڕ بۆ بەرهەمەکە نووسراوە و لە نزیکەی 80 لاپەڕەدا، توێژەر هەوڵیداوە بە وردی ژانری شانامەی کوردی شی بکاتەوە. لەم پێشەکییەدا، سەرەڕای چۆنیەتی کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی کتێبەکە، هەوڵ دراوە چوارچێوەیەکی تیۆریی بۆ ئەدەبی حەماسی و پاڵەوانی کوردی دابڕێژرێت و تێیدا سێ لایەنی گێڕانەوەی ئوستوورەیی، ئایینی و مێژوویی شی کراوەتەوە و دواتر باسی لە “ئەدەبی گۆرانی” کراوە و لەو ڕێگەوە هەندێک لە تایبەتمەندییە پێکهاتییەکانی شانامەی کوردی نیشان دراوە. دوای ئەم پێشەکییە دەقی چیرۆکی ڕووسەم و زووراو هاتووە و لە کۆتایی کتێبەکەدا هەمان دەقی پێشەکی بە زمانی فارسی وەرگێڕدراوە و، وەک
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,896
Escriba su comentario sobre este artículo!