- بۆ جاری سێیەم کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەئامادەبونی بەرهەم ساڵح، پێشوازیکرد لەفوئاد مەعسوم- سەرۆک کۆماری عیراقو لەکۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی کێشەکانی یەکێتییان کرد.
- خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری کەرکووک لە بەرامبەر دانەمەزراندنیان بۆ جاری دووەم لە بەردەم پەروەردەی کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ چارەسەرکردنی کیشەکەش بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک سەردانی بەغدا دەکات.
- دەستەی مامۆستایانی پێشکەووتنخواز، کارمەندانی سەربەخۆی خەستەخانەکانی سلێمانی، یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان، کارمەند و فەرمانبەرانی باج و دەرامەت، کۆمەڵەی خانەنشینی کوردستان، ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ، لە پارکی نالی شەقامی سالمی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجام دا.
- بەهۆی بۆردوومانکردنی بارەگای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لایەن سوپای تورکیاوە لە کانتۆنی عەفرین، شەش شەڕڤانی یەپەگە شەهیدبوون و هەشتی تریش برینداربوون.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,807