- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ستایشی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزانە قوربانیی زۆریان داوەو #داعش#یان لە باکوری سوریا دوورخستوەتەوە.
- پارێزگای #هەکاری# لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتیی قەدەغەی هاتوچۆ لە شارۆچکەی گەڤەر (یوکسەکۆڤا) لە 26-09-2016 ڕۆژی هەینییەوە ڕۆژانە لە کاتژمێر 6:00ی بەیانیەوە تا 11:00ی شەو هەڵگیرا.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک سایلۆکانی نزیک لە ناوچەی پیشەسازی لە شاری #کەرکووک# تەرمی ژنێک دۆزراوەتە کە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵ دەبێت. بە وتەی پۆلیس ئەم ژنە دوێنێ شەو کوژراوە و لە پێشدا ئەشکەنجەی زۆر دراوە.
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێش دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن، موچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت.
- ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ هاککرا.
- بەهۆی بۆدومانی چەکدارانی داعشەوە لە بەرەی خازر دوو پێشمەرگە برینداربوون.
- ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بەبارودۆخی سیاسی هەرێم ڕایگەیاند ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکەو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی پارتی سەبارەت بەپەرلەمان ، سەرەتایە بۆ هەر گفتوگۆکردنێک و ناکرێت ئەوان بە زۆر بڕیارێک بسەپێنن و بە خۆشی خۆمان قبوڵی بکەین.
- #مەسعود بارزانی# لەسەر بانگهێشتنی فڕانسوا ئۆلاند لە پاریس چاوی بە سەرۆکی فەڕەنسا کەوت، سەرۆکی فەرەنسا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆر ڕاگەیاند و جەختیشی لە کاری هاوبەشی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان کردەوە.