دواڕۆژ، هەردی عوسمان
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆو مردن و برینداربوونی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند.
نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لە هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا پێنج ڕووداوی هاتوچۆی لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا ڕوویانداوە".
وتیشی "بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە پێنج کەس مردوون و سێ کەسیش برینداربوون کە کۆی قوربانیەکان دانیشتووی قەزای کەلارن".
نەقیب کارزان ئاماژەی بەوەشدا "ڕووداوەکان لەناوخۆی شارەکان و دەرەوەشدا ڕوویانداوە".18-09-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,219