دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 10 ڕۆژدا 211 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە 63 ملیۆن دۆلاریان خەرجکردووە.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەکە بەخەندانی ڕاگەیاند، بەپێی دوا ئاماری هاتنی گەشتیاران دەرکەوتووە، کە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بەپشووی جەژنی قوربانیشەوە 211 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی بەپێی خەمڵاندنەکانی ئەوان هەر گەشتیارێک نزیکەی 300 دۆلاری خەرجکردووە، به و پێیە ئه و گەشتیارانە 63 ملیۆن دۆلاریان هێناوەتە کوردستان و خەرجیانکردووە.
هەر ئەمڕۆ لە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، هاتنی ئه و ڕێژە گەشتیارە زۆرە بازاڕەکانی بوژاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی گەشتیاری لە وڵاتانی ئوردن و کوەیتەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە داهاتی وەزارەتەکە، نەورۆز مەولود ڕایگەیاند بەپێی ئه و ڕسوماتەی زیادکراوە داهاتەکە بۆ دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوە ئاماری شەش مانگه و ئاماری کۆتایی لە کۆتایی ئەمساڵدا ڕادەگەیەنرێت.
- 19-09-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,891
Escriba su comentario sobre este artículo!