- لە ناوچەی گەڤەر سەر بە پارێزگای هەکاری شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە ڕویدا و لە ئەنجامدا سێ پاسەوانی گوند کە پەکەکە بە "جەردەوان" ناویان دەبات کوژراون.
- پاش سێ مانگ، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە. یەک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە قەیرانی ئابووری و دابەشکردنی مووچەیە.
- شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق.
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەشت زانکۆ و دەستە لەهەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامداو داوایانکرد گۆرانکاری لە پاشەکەوتی موچەدا بکرێت و جەختیانکردەوە بەم جۆرەی ئێستا ناتوانن بەردەوامی بە خوێندن بدەن.
- کۆنسوڵی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی وەدات حسێن، ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراوی ئاژانسی ڕۆژنیوزی کرد و داوای کرد، لێکۆڵینەوە له و تیرۆرە بکرێت و بکەران بدۆزرێنەوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,805
Escriba su comentario sobre este artículo!