دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەم، کۆگایەکی دەرمانی تەندروستی دەستی بەسەرداگیرا، ئاسایشی کەرکووکیش ڕایدەگەیەنێت "لەکۆگاکەدا 10 تەن دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە".
نەقیب فەرهاد حەمە عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک، تایبەت بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەگەڕەکی ئەڵماس هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر کۆگایەکی دەرماندا گرتوە کە بڕی 10 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچووی تەندروستی تێدایە و بەسەر دەرمانخانەکانی شارەکەدا ساغیکردوەتەوە".
وتیشی "ئەو کۆگایەی دەستی بەسەردا گیراوە یەکێکە لە کۆگا سەرەکیەکانی کەرکووک کە دەرمان لەشاری بەغداوە دەهێنێت".
راشیگەیاند "خاوەن کۆگاکە کوردە و لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە و لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەگەڵیدا".
ئەو ئەفسەرەی ئاسایش ئاماژەی بەوەدا "2 تەن دەرزی دوپشکی ماوە بەسەرچوی تێدایە کە لەهیچ نەخۆشخانەیەکی کەرکووکدا دەستناکەوێت و دەیویست لەدەرمانخانەکاندا ساغیبکاتەوە".
- 04-10-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,080
Escriba su comentario sobre este artículo!