دواڕۆژ، هاوری دوکانی
لە سنوری دوکان ڕووبەری هەشت ملیۆن مەتردووجا لە مین پاککراوەتەوە و لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە تائێستا 400 کەس بوونەتە قوربانی مین.
عەلی حەمەد بەگ، جێگری سەرۆکی دەزگای مین، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ 4ی تشرینی یەکەمی 2016 لە دوکان ڕوبەری 8 ملیۆن مەتردووجا زەوی بە مینڕێژکراومان پاککردوەتەوە و ڕادەستی خاوەن زەویەکانی سنوری دوکان کراونەتەوە کە لەلایەن کارمەندانی دەزگاکەمان لە مین پاککراونەتەوە".
وتیشی "ئەو ڕوبەرەی پاککراوەتەوە حەوت گوندی دۆڵی جافایەتی بەکاری دێنن وەک لەوەڕگا و ڕەز و باخ و پوش و پاوان کە پێشتر بەهۆی بوونی مینەوە نەیان دەتوانی بەکاری بێنن".
جێگری سەرۆکی دەزگای مین لە هەریمی کوردستان ئەوەشی بۆ دواڕۆژ خستەڕوو "لە دوای نەمانی حکومەتی بەعس لە سنوری دوکان 400 قوربانی مین هەبوە کە دوو سەدیان بەداخەوە مردون و دووسەد کەسیش کەمئەندام بون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هیشتا هەشت ملیۆن مەترسێجا زەوی تر کە بە مین چێندراوە پاکنەکراونەتەوە".
- 04-10-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,614
Escriba su comentario sobre este artículo!