دواڕۆژ،
لە ڕاپۆرتی مانگی ئەیلولی فرۆشتن و داهاتی نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، کە دوێنێ هەینی (7)ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە (20) ملیۆن دۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ئەیلول وەک پترۆدۆلار بۆ شاری کەرکووک تەرخان دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولدا ڕۆژانە (564) هەزار و (808) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و بەگشتیش لە مانگی ئەیلودا (16) ملیۆن و (944) هەزار و (237) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهان هەناردەکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە داهاتی نەوتیش لە مانگی ئەیلولدا (611) ملیۆن و (764) هەزار و (928) دۆلار بووە.
دوای دەرکردنی شایستە دارییەکان بوخەتەی داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول (327) ملیۆن و (614) هەزار و (969) دۆلار بووە.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردوە لە داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول (20) ملیۆن دۆلار وەک پترۆدۆلار بۆ شاری کەرکووک تەرخانکراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە داهاتی فرۆشتنی مانگی ئابیش (23) ملیۆن دۆلاری وەک پترۆدۆلار بۆ شاری کەرکووک تەرخان کرد.
- 08-10-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,403
Escriba su comentario sobre este artículo!