دواڕۆژ،
کۆمپانیای DNO نەرویجی کە تایبەت بە دەرهێنانی نەوت و گاز و یەکێکە لەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە کوردستان کاردەکات ئاشکرایکرد سێ بیرە نەوتی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان تەواوکردووە و کار بۆ تەواوکردنی بیری سێیەمیش دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لەپێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە DNO ڕایدەگەیەنێت، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان، توانیوەیەکی سێ بیرە نەوت (تاوکێ 31 و تاوکێ 33 و تاوکێ 34) تەواو بکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە لێدانی بیرە نەوتی (تاوکێ 37) دەکات.
DNO ڕاشیگەیاندوە بودجەی لێدان و تەواوکردنی ئەو سێ بیرە نەوتە نزیکەی (20) ملیۆن دۆلار بووە و تەواوبونی ئەو بیرە نەوتانەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا DNO پێشبینی دەکات ئەو بیرە نەوتانە ئاستی بەرهەمێنانی بەرێژەی (10%) بەرزبکاتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ 135 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە، ئەوەش پاش ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە پێدانەوەی هەقدەستی کۆمپانیاکە کرد.
کێڵگەی نەوتی تاوکێ کە دەکەوێتە سنووری زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ ڕۆژانە (109159) هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا و (108.759)بەرمیلی لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکات.
- 13-10-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,820
Escriba su comentario sobre este artículo!