هاوڵاتیانی خۆشەوست (مامۆستایان - فەرمانبەران – خانەنشینان – کاسبکاران – توێژەکانی تری کۆمەڵ)
وەک ئاگادارن ڕۆژی 16-10=2016 لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەییەوە کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکی مەدەنی و ڕۆشنبیر و نوێنەری چەندین دەستە و گروپ و تۆڕ و ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە (سلێمانی – گەرمیان –هەڵەبجە – ڕاپەرین – کۆیە – دوکان – شارباژێر – چەمچەماڵ) لە شاری سلێمانی ڕامانگەیاند کە لە ڕۆژی 23-10-2016 دا هەڵدەستین بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتنی فراوانی سەرتاسەری لە زۆربەی شارو شارۆچەکانی هەرێمی کوردستان لە دژی پاشەکەوتی موچە و پێنەدانی موچەی موچەخۆران لە کاتی خۆیدا و هەڵوەشانەوەی ئەو ڕسوماتەی کە لەم دواییەدا لە چوارچێوەی سیاسەتی سکهەڵگوشین دا لەسەر هاوڵاتیان دانراوە.
بۆیە : لێرەدا پێتان ڕادەگەیەنین بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ئیسادا لە ئاکامی شەری موصڵ و کەرکووکەوە هاتوەتە ئاراوە کە نیگەرانی لای خەڵک دروست کردووە ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنە سەرتاسەریە فراوانە بۆ کاتێکی نزیک دوادەخەیین و لە هەل و مەرجی گونجاودا لەکاتەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە.
بە پێویستیشی دەزانین کە داوا ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان بە گشتی بکەیین لەسەر مانگرتن و بایکۆتی خۆیان بەردەوام بن و ڕێگە نەدەن بە بیانووی شەڕ و جەنگ لە کاری مەدەنی ساردیان بکەنەوە، چونکە : دۆخی جەنگ و شەڕ لە ئێستادا پاساوێک نیە بۆ ئەوەی دەسەڵات بیقۆزێتەوە بۆ دواخستنی چاکسازی و ڕێگری لە نارەزایەتیەکانی خەڵک.
لیژنەی کاری هاوبەشی ناڕەزایەتیەکان
(کە لە 25 دەستە و گروپ و تۆڕ و کەسایەتی پێک هاتووە)
22-10-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,658
Escriba su comentario sobre este artículo!