بۆ- پارتی دیموکراتی گەلان- تورکیا (هەدەپە)
هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێزان سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە و نۆ پەرلەمانتاری تر لە لایەن حکومەتی تورکیاوە زۆر نیگەرانی کردووین، لە کاتێکدا گەلی کوردستان لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی بوون لە تورکیا بە ئامانجی چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە تورکیا نەوەک پەنابردن بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و دەستگیرکردنی سەرۆک و سەرکردەکان و پەرلەمانتار و ئەندامانی شارەوانییەکان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم ڕەفتارە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە مافی ڕەوای گەلان بە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و پێشێلکردنی دیموکراسی کێشەکە ئاڵۆزتر دەکات و تاکە ڕێگا لەبەردەم ئەم کێشانە گرتنەبەری ڕێگای دیالۆگی ئاشتیانەیە، بۆیە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بە زووترین کات ئازادیان بکات و لەمپەر لەبەردەم گرتنەبەری ڕێگای دیموکراسی بۆ چارەسەری کێشەی ڕەوای گەلی کورد لە تورکیا لابەرێت و پرسی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و خەباتی مەدەنی پەرەی پێ بدرێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
04-11-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,562
Escriba su comentario sobre este artículo!