ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا لە مەکۆی سەرەکی تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی کرد، سەرەتا جڤاتی نیشتیمانی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆڕاگری کەرکووکی لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بەرزنرخاند.
جڤاتی نیشتیمانی پشتیگری خۆی بۆ داوا ڕەواکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان پشتیوانی تەواوی شێوازی شارستانییانەی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان دەکات.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پەیوەندی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بوو.
هەروەها بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەی هەڵسەنگاند و گفتوگۆی قوڵی لەبارەی ئەگەرو پێشهاتەکانی دوای پرۆسەی ڕزگارکردنی موسڵ کرد.
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەو ڕاستییە کردەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان شکستیان هێناوە و لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا نەبون، هەر ئەو سیاسەتە شکستخواردوەشیان بووە هۆی بڕینی قوتی خەڵک و بەتاڵانبردنی داهاتی نیشتیمان و تەشەنەکردنی گەندەڵی لە جومگەکانی حکومەتی هەرێمدا.
لەم سۆنگەیەوە، جڤاتی نیشتیمانی بەوردی تاوتوێی پرسی کشانەوەی لە حکومەتی هەرێمدا کرد و بڕیاریدا ئەم بابەتە بەشێوازێکی فراوانتر لەگەڵ ئۆرگانەکانی تری بزوتنەوەی گۆڕان و خەمخۆرانی تری گەلەکەمان تاوتوێ بکات، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی تۆکمە و لە کاتێکی گونجاودا بڕیاری دروست لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بدات، لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کە هەمو ئەگەرەکان لە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا کراوەن.
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
12-11-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,443
Escriba su comentario sobre este artículo!