دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
لەمیانەی سەردانێکی ئەمڕۆیاندا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و لێکۆڵینەوە لە کێشە و گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ لەسنورەکە، بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند نزیکەی دوو هەزار کارگە لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا پەکیان کەوتووە.
دوابەدوای کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، خەلەف ئەحمەد بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، لەهەرێمی کوردستاندا 3800 کارگە بونیان هەیە کە بەداخەوە له و ژمارەیە نزیکەی دوو هەزاریان پەکیان کەوتووە کە دەکاتە زیاتر لە 60% کارگەکانی هەرێم کە بەشێکی زۆریان کارگەی کشتوکاڵی و پیشەسازین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی کارگەی دۆشاوی شارەزوور بە جۆرێک لەجۆرەکان کەوتوەتەکار، بەڵام بۆ هێنانی ئه و قتووەی کە پێوستە بەرهەمەکەی تێبکرێت وەزارەتی دارایی کۆمەڵێکی زۆر کێشەی بۆ وەبەرهێنەرەکە دروستکردووە لەبری ئەوەی ئاسانکاری بۆ بکات، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم، ساڵانە بڕێکی زۆر باج له و کارگانە وەردەگرێت.
بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری وتیشی "بەداخەوە ماوەی 12 ساڵە کارگەی ڕۆنی عەربەت پەکی کەوتووە هیچ کەس و لایەنێکی حکومی ئاوڕیان لێنەداوەتەوە لەکاتێکدا وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەت ئامادەن جارێکی دیکە وەگەڕی بخەنەوە، بەڵام ڕۆتینات و بەربەستەکانی حکومەت بەجۆرێک زۆرن وەبەرهێنەرانیش پاشەکشەیان کردوە".
خەلەف ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەدانی موچەوە هاوردەکردن کەمی کردووە و خەڵک پارەی پێ نییە، بۆیە دەبێت بەجدی وەزارەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی ئاوڕی جدی لەکارگەکان بدەنەوە و هەلی کار بۆ هەزاران بێکاری ئەم هەرێمە بڕەخسێنن، ئەوەش بە ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەت.
- 13-11-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,399
Escriba su comentario sobre este artículo!