$باکووری کوردستان$
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لەشاری #ئامەد#ی باکوری کوردستان دوو ڕۆژنامەنووسی سویدییان دەسبەسەرکرد.
$باشووری کوردستان$
- لە #سلێمانی# خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورە دژی دەسەڵاتدارانی کوردستان کرا، هەندێک لە خۆپیشاندەران بەهەڵپەڕکێ لە دژی لێدوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی #مەسعود بارزانی# ناڕەزاییان دەربڕی. هەندێک لە سەرچاوەکان باسی دەستگیرکردنی دوو خۆپیشاندەر دەکەن.
- ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە نێوان هێزەکانی ئاساییش و چەند چەکدارێکی داعش لە سنووری پارێزگای #هەڵەبجە# ڕوویدا و هێزەکانی ئاساییش ڕایانگەیاند کە کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکەیان کردووە.
$رۆژئاوای کوردستان$
- #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێشڕەویی زیاتریان کرد لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ڕەققە و ئێستا تەنیا 26 کیلۆمەتر لەپایتەختەکەی #داعش#ەوە دوورن.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,736