دواڕۆژ، کۆچەر عەلی:
هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە لە سبەیەوە بۆ ماوەیەکی نادیار 92 کامێرای چاودێری تیژ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە شەو و ڕۆژ (24)کاتژمێر، لە شەقامەکان دادەنرێن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە سنوری پارێزگای هەولێر 92 کامێرای چاودێری تیژ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل هەیە لەوانە 14 کامێرایان لەسەر شەقامەکان جێگیرکراون".
وتیشی "ماوەیەکە شەوان لە شەقامە سەرەکیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر دیاردەیەک لە نێوان شوفێران پەیدابووە ئەویش پێشبڕکێ بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، بۆیە بڕیارماندا لە ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2016 بۆ ماوەیەکی نادیار هەر 78 کامێراکەی تر 24 کاتژمێر لەسەر ئه و شەقامانە جێگیر بکەین کە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی لێدەکرێت".
فازڵ حاجی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشێک له و شوفێرانە پێشبڕکێ لەسەر پێدانی سویچی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن گەر یەکێک لەوەی تری بردەوە کەسی دۆڕاو ئۆتۆمبێلەکە بە کەسی براوە بدات لەئەنجامی ئەم کردارەش مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵکی پیادە و شوفێران دروستبووە".
- 20-11-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,441
Escriba su comentario sobre este artículo!