دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە بارەی وازهێنان و وەرگرتنی مۆڵەتی بێ موچە لەلایەن پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و ئاماژەبەوەدەکات، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا نزیکەی 5 هەزار پزیشک و کارمەندی تەندروستی وازیان لە کارەکەیان هێناوە، یاخود مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەردوو ساڵی 2014 و 2015 زیاتر لە 2 هەزار 447 پزیشک و کارمەندی تەندروستی وازیان لە کارەکانیان هێناوە، یاخود مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە. لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووش زیاتر لە دوو هەزار و 500 پزیشک و کارمەند وازیان لە کارەکەیان هێناوە، یاخود مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە، له و ژمارەیەش هەزار کەسیان پزیشک بوون هەزار 500 کەسەکەی تر کارمەندی تەندروستی کارگێری و هونەری بوون.
د. خالس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ژمارەی پزیشک و کارمەندانی دابڕاو لەکارەکانیان بەهۆی وازهێنان یاخود مۆڵەتی بێ موچە بە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو دوو هێندە بووە بەهۆکاری قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی موچە و خوێندن".
خالس قادر، هۆشداری دەدات و ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر دۆخەکە به و شَێوەیە بمێنێتەوە شوێنی زۆربەی ئه و کەسانە بە تایبەت پزیشکان بە چۆڵی دەمێنێتەوە و دواجار کێشەی میلاک لە وەزارەتی تەندروستی دروستدەبێت و دۆخی کەرتی تەندروستی بەره و خراپ بوون دەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا پێدانی مۆڵەتیان بۆ پزیشک و کارمەندان سنووردار کردووە و داواشیان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە لە بڕی ئه و کەسانە پزیشک و کارمەندی تریان بۆ دابمەزرێنن.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی "بەشێکی زۆری ئه و پزیشک و کارمەندانەی وازیانهێناوە ڕوودەکەنە کەرتی تایبەت یاخود دەرەوەی وڵات".
- 08-12-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,502
Escriba su comentario sobre este artículo!