دواڕۆژ
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەمڕۆ 14 ی کانونی یەکەم 2016 ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوەو مامەڵەکردنی نەوت لەو مانگەدا بەم شێوەیە بووە.
کۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوت 19 ملیۆن و 552 هەزار و 432 بەرمیل نەوت بووە، 17 ملیۆن و 927 هەزار و 598 هەزار بەرمیلی خۆماڵی بووەو بڕی ملیۆنێک و 624 هەزار و 834 بەرمیل بەرهەمی کۆمپانیای نەوتی باکورە.
لەبارەی بەکاربردنی نەوتەکەوە بڕی 17 ملیۆن و 629 هەزار و 368 بەرمیل لەڕێی بەندەری (جەیهان) ەوە هەناردە کراوە. بڕی ملیۆنێک و 923 هەزار و 65 بەرمیلی بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان (کەڵەک و بازیان) بەرکارهێنراوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، کۆی داهاتەی پارەکەی کە دەست حکومەتی هەرێم کەوتووە لەمانگی تشرینی دووەمدا 374 ملیۆن و 574 هەزار و 766 دۆلار بووە.
وەرگێڕانی: شاد ئازاد
- 14-12-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,830
Escriba su comentario sobre este artículo!