دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەیەکی گشتی ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە مانگانە 18% بۆ 23% داهاتی نەوت کە پێویستە بدرێت بە فەرمانبەران دەدرێتەوە قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان.
دلشاد شەعبان، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "مانگانە بڕی 130 ملیۆن دۆلار بۆ 158 ملیۆن دینار کە داهاتی نەوتە و پێویستە وەک ئەولەویەت بدرێت بە فەرمانبەران دەرێتەوە لەبری قەرزی ڕابردووی کۆمپانیا نەوتییەکان، بەمەش مانگانە 18% بۆ 23% لە موچەی فەرمانبەران دەدرێتەوە قەرز".
دلشاد شەعبان، ئەوەشی خستەروو، مانگانە 50 بۆ 75 ملیۆن دۆلار بۆ کرێی کۆمپانیاکان و چەند ملیۆن دۆلارێکیش بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پارەی پترۆدۆلاری کەرکووک دەچێت، بەمەش داهاتی نەوت ناتوانێ نیوە موچەی فەرمانبەرانی بەتەواوی پێبدرێت.
وتیشی "لەم مانگەدا زۆرترین قەزر دراوەتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە بڕی 158،528،077 ملیۆن دۆلارە کە دەکاتە 23% داهاتی نەوت لەم مانگەدا، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر بەرمیل نەوتی بە نرخی 35 دۆلار و 5 سەنت فرۆشتووە".
ئه و ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕاشیگەیاند "ئومێدی زۆر هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نەمانی قەرزەکانی سەر هەرێم و ئه و ڕیفۆڕمەی حکومەت دەستیپێکردووە دۆخی دارایی هەرێم ئاسایی بێتەوە".
- 18-12-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,054
Escriba su comentario sobre este artículo!