دواڕۆژ، عیماد جەباری
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 11 مانگی ڕابردوودا 28 ژن بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون و چەند پیاوێکیش بەپێچەوانەوە لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژراون.
جوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ و کاروباری ژنان و منداڵان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک پێیداوین لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا 28 ژن لە لایەن هاوسەر و کەسوکارەکانیانەوە کوژراون و 4 پیاویش لە لایەن ژنانەوە کوژراون.
وتیشی "هەر لەو ماوەیەدا 793 تاوانی جۆراوجۆر دژ بە ژنان و منداڵان ئەنجامدراون، هاوکات ژنانیش 73 تاوانیان بەرامبەر هاوسەر و منداڵەکانیان ئەنجامداوە".
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاند، بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕێژەی کوشتن و توندوتیژییەکان کەمیان کردوە.
- 18-12-2016
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,660