رۆژنیوز - سۆران محەمەد
دوای پەسەندکردنی یاسایی بوجەی ساڵی 2017ی عێراق، بەشێک لە بوجەی فەرمانبەران دەبڕدرێت، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: ئەو پارەیەی لە فەرمانبەران دەبڕدرێت دەگەڕێتەوە بۆ ئیدارەی پارێزگاری کەرکووک.
بڕیارە لەم مانگەوە، بڕێک پارە لەسەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق کەمبکرێتەوە، بە ڕێژەی %3.8 بە پێی بڕیارەکەش سەرجەم فەرمانبەرانی شاری کەرکووک-یش دەگرێتەوە.
فەرهاد قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسێۆنی یەکێتی، بە ڕۆژنیوزی وت: لەم مانگەوە کە بوجەی عێراق خراوەتەوە بواری جێبەجێ کردنەوە، هەر فەرمانبەرێک بە ڕێژی 3.%ی مووچەکەی دەبڕدرێت، هۆکاری بڕینی ئەو بڕە پارەیەش لە موچەی فەرمانبەران بۆ قەیرانی داریی دەگەڕێتەوە".
وتیشی:" ئەو بڕە پاریە کە لە فەرمانبەرانی کەرکووک دەبڕدرێت نزیکەی 20 ملیارد دینارە لەمساڵەدا، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئیدارەی پارێزگاری کەرکووک و کەموکورتییە ئەمنییەکانی پێپڕ دەکرێتەوە".
03-01-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,084
Escriba su comentario sobre este artículo!