دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئامارێکی دادگای باری کەسێتی دەریدەخات کە ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵی (2015) ڕێژەی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی کەمی کردووە و جیابوونەوەش ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی ئامارێکی دادگای باری کەسێتی سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە، تێیدا لە ساڵی 2016 دا لە سنوری پارێزگای سلێمانی سێ هەزار و 902 داوای هاوسەرگیریی و دوو هەزار و 373 داوای جیابوونەوە تۆمارکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەنێو ڕێژەی داواکاری جیابوونەوەدا، هەزار و 131 داواکاری هاوسەران جێبەجێکراوە و جیابوونەتەوە.
ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە بەپێی هەمان ئامار کە لە ساڵی (2015)دا، لە پارێزگای سلێمانی شەش هەزار و 399 داواکاریی هاوسەرگیریی و دوو هەزار و 24 داواکاریی جیابوونەوەش پێشکەش بە دادگای باری کەسی کراوە، ئەمەش دەری دەخات لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی هاوسەرگیری کەمیکردووە و ڕێژەی پێشکەشکردنی داواکاریی جیابوونەوەش لەلایەن هاوسەرانەوە زیادیکردووە.
- 16-01-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,185
Escriba su comentario sobre este artículo!