- پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرەوە لەئێستادا چەندین ڕێگای سەرەکی دەرەوەی سلێمانی داخراون، هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان سەفەر نەکەن و نەچنە دەرەوەی شارەکان.
- بەهۆی شەپۆلی زۆری بەفرەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ چەند کاژێرێک ڕاگیران.
- محەمەد تۆفیق ڕەحیم ڕێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی گۆڕان ڕایگەیاند، هیچ بیانویەک بۆ مانەوەی گۆڕان لەحکومەتدا نەماوەو دەبێت جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بڕیار لەو بارەیەوە بدەن.
- سینەم محەمەد بەرپرسی کاروباری دەرەوەی کانتونەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، بەم نزیکانە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری لە واشنتۆن دەکەنەوه و ئه و لایەنانەی ئەوان گفتوگۆیان لەگەڵ کردوون پڕۆژەی فیدراڵ-یان پەسەندکردووە.
- ئایهان بیلگان وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە فڕۆکەخانەی ئەسانبوغا لە شاری ئەنقەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکرا.
- ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی کوردستانی گرتوەتەوە، بەو هۆیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندگاکانی چوار پارێزگا داخران.
- شەوی ڕابردوو، 13 کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چیای بێورانی قەزای سەردەشت کەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و لە ئەنجامدا سێ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستدا.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 13,111
Escriba su comentario sobre este artículo!