دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی پەرلەمانی کوردستان بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی #داعش#.
دلێر ماوەتی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئێمە مانگانە دەتوانین بە بڕی 60 ملیۆن دینار هاوکاریی دارایی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەشبکەین و تائێستا تواندراوە هاوکاریی نزیکەی هەزار ماڵە شەهید بکەین.
وتیشی هاوکارییەکان بۆ بنەماڵەی شەهیدان، بڕەکەی دوو ملیۆن دینارە و پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە بە لیست ناوەکانمان بۆ بنێرێت، بەڵام بەداخەوە وەزارەت هاوکاریمان ناکات بۆیە خۆمان سەردانی ماڵەکان دەکەین.
جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان، ڕونیدەکاتەوە هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێتەوە بەدابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر ماڵە شەهیدەکان.
بەر لەکارخستنی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بڕی 600 ملیۆن دینار وەکو هاوکاریی دارایی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی کەمی بودجەوە بۆ ماوەیەک هاوکارییەکان ڕاگیرا.
16-02-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,523
Escriba su comentario sobre este artículo!