وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندا، لەئێستادا بەبڕی دوو ملیار دۆلار پرۆژە لەبواری جێبەجێکردندایە.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ئەمڕۆ سێشەممە لەمەراسیمی دەستپێکردنی دیداری ئاوەدانکردنەوە لەهەولێر ئەوەی خستەڕوو، سەرباری بوونی قەیرانەکان، ئێستا بەبڕی 2 ملیار دۆلار پرۆژەیان لەبواری جێبەجێکردندایە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوه و نیشتەجێکردن وتیشیلە تەمەنی کارکردنی وەزارەتماندا هەزاران پرۆژەی ئەندازیاریمان جێبەجێ کردووه و ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە ئاوەدانکردنەوه و نیشتەجێکردنی کوردستاندا.
دیداری ئاوەدانکردنەوە ئەمڕۆ لەهەولێر دەستی پێکردوو ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامدەبێت و پانێلەکانی لەهۆڵی ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بەبەشداری پسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەدەچێت.
21-02-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,051
Escriba su comentario sobre este artículo!