- بە فەرمانێکی وزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی #دیالە#، دەستکرا بە دەرکردنی ژمارەیەک ئەفسەری کوردی پۆلیسی شارۆچکەی #خانەقین# و لە جێگەیان ئەفسەری عەرەب دادەنرێت.[1]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک نێوان گوندەکانی #زارگەلی# و #پردەشاڵێ#-یان لە هەرێمی #قەندیل#-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومانکرد و زیانیکی زۆریان بە ژینگەی ناوچەکە و موڵکی هاوڵاتیان گەیاند.[2]
- ڕێکخراوی ئەمنستی ئینەرناشناڵ لە ڕاپۆرتی 2016-2017ی خۆیدا ڕایگەیاندووە، هیچ پێشکەوتنێک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران و نەیارانی دەسەڵاتدارانی کورد لەساڵانی ڕابردوودا بەدینەهاتووە.
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی #ئامەد# داوای زیندانیکردنی 38 ساڵ و نیو بۆ #ئاڵتان تان# و زیندانیکردنی 23 ساڵ بۆ مەراڵ دانیش بەشتاش پەرلەمانتاری #هەدەپە#ی شاری ئاماد دەکات.[3]
- 100 دۆلار بە 126 هەزار و 650 دینارە، بەپێی کاتی داخستنی بازاڕ لەئێوارە ئەمڕۆدا.[3]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,349
Escriba su comentario sobre este artículo!