بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، وێستگەیەکی 500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە #گەرمیان# دروستدەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی ویستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەگەرمیان بەشێوەیەکی ڕەسمی.
ئاماژەبەوەکراوە، بەنووسراوی ئەنجومەنی وەزیران داوا لەوەزارەتی کارەباو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان کراوە پرۆژەکە جێبەجێبکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وێستگەکە لەگوندی فەتاح هۆری سنوری قەزای کفری دروستدەکرێت و 30 دۆنم زەوی بۆ تەرخانکراوەو توانای بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات کارەبای هەیەو بەگازی سروشتی کاردەکات.
15-03-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,678