دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسێکی سوپای عێراق، ژمارەی ئه و کوردانەی تاوەکو ئێستا لەنێو چەکدارانی داعشدا ماون لە 30 بۆ 50 کەس تێپەڕناکات.
فازڵ بەرواری، فەرماندەی فیرقەی زێڕینی سوپای عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ژمارەیەک له و چەکدارە کوردانەی لەناو داعش بوون کوژراون، یاخود خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئەوان کردووە.
بەرواری، ئاماژەشی بەوەدا، ژمارەی چەکدارە کوردەکان بە بەراورد بە ڕابردوو بە ڕێژەی لە 90% کەمیکردووە، بەپێی زانیارییەکانیشمان ژمارەی ئه و چەکدارە کوردانەی لە عێراق و سوریا ماون لە 30 بۆ 50 چەکدار تێپەڕناکات.
وتیشی، بەشێوەیەکی گشتی ئەوانەی لەئێستادا شەڕی هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان دەکەن پێکهاتوون لە خەڵکی عەرەب و ژمارەیەکی کەمی چەکدارانی بیانی، چونکە بەهۆی ئه و گەمارۆیانەی لەسەریانە هیچ چەکدارێکی بیانی ناتوانێت بچێتە نێو سنووری داعش.
فەرماندەی فیرقەی زێرینی سوپای عێراق ڕاشیگەیاند، بەشێک له و چەکدارە کورد و بیانی و عەرەبانەی ناو داعش، کە خۆیان ڕادەستکردووە، یاخود بە دیلگیراون لەئێستادا له هەرێمی کوردستان زیندانن.
لای خۆیەوە عەمید هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تاوەکو ئێستا هیچ زانیاری و ئامارێکی دروستیان لەبەردەستدا نییە کە چەند کورد چوونەتە ناو داعش، یاخود چەندیان کوژراون و خۆیان ڕادەستکردووە، بەڵام تەنها ئەوەندەیە بەشێک له و چەکدارانەی ماون لە موسڵەوە چوونە سوریا.
25-03-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,094
Escriba su comentario sobre este artículo!