ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی لێکۆڵینەوەی جەماوەریی ئەوراسیا (ئاکام) ئەمڕۆ ئەنجامی دوایین ڕاپرسیی ڕیفراندۆمی 16ی نیسان بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامیدا 53.75% دەنگی نایان داوە بە ڕیفراندۆمەکە.
چوار ڕۆژی ماوە بۆ ڕیفراندۆمی گۆڕینی دەستووری تورکیا و ناوەندی ئاکام کە پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەنجامی ڕاپرسییەکە بەڵێ بێت ناوەندەکە دادەخات، ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەکەی ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی جەماوەری 53.75%ی بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە دەنگی نا یان داوە و 46.25%ی بەشداربووانیش دەنگی بەڵێیان داوە، واتە بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە و بەپێی بڕیارێک کە ئەو ناوەندە پێشتر ڕایگەیاندبوو، ناوەندەکە داناخرێت.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی جەماوەری ئەوراسیا لە 26 شار و شارۆچکەی وەکو ئەنقەرە، ئیزمیر، کۆنیا، قەیسەری، وان، ئاگری، ئەریزرۆم، دیلۆک، ترابزۆن و شارۆچکەکانی سەربەوان ڕاپرسییەکی بەڕێووەبرد و لە ئەنجامدا 53.75%ی بەشداربووان دەنگی نایان داوە بە ڕیفراندۆمەکە و 46.25%یش دەنگی بەڵێیان داوە.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، ئاکەپە 48%، جەهەپە 30%، هەدەپە 10% و مەهەپەش 9%ی دەنگەکان تەرخان دەکەن بە خۆیان.
12-04-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,852
Escriba su comentario sobre este artículo!