- شەوی ڕابردوو بەهۆی یاری کلاسیۆ لە نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە شاری #هەولێر# پشێوی لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانەکەدا دروست بوو کە نۆ برینداری لێکەوتەوە.
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی ناحیەی #کانی ماسێ# کرد لە دەڤەری #بەرواری باڵا#.[1]
- #سەڵاح دەلۆ# ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایگەیاند، #ڕیفراندۆم# پارێزگای #کەرکووک#یش دەگرێتەوه و لیژنەیەکیشیان پێکهێناوە بۆ سەردانیکردنی لایەن و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووک.[2]
- پۆلیسی شارەدێ و شارۆچکەکانی کەرکووک، دوو چەتەی داعشیان دەستگیرکرد، یەکێکیان مەلای مزگەوت بووەو ئەویتریان بەرپرس بووە لە دزەپێکردنی داعش بۆ کەرکووک، بەڕێوبەری پۆلیسی شارەدێ و شارۆچکەکانی کەرکووک-یش دەڵێت: دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.[3]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,118
Escriba su comentario sobre este artículo!