ڕوونکردنەوەیەک لە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆک وەزیران-ەوە
پاش ئەوەی هەواڵی کردنەوەی مەرزی پەروێز خان بڵاو بویەوە و گوایە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دەربریوە کە چیمەنتۆی فەل هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت لە وڵاتی ئێران-ەوە بەمەرجێک دواتر ڕەوانەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت، بەپێویستی دەزانین بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنین کە ئەو هەواڵە سەرلەباری دوورە لە ڕاستیەوە و بە هیچ شێوەیەک بەڵێنی لەو جۆرە نەدراوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندە لەسەر قەدەغە کردنی هاوردە کردنی چیمەنتۆی فەل لە مەرزە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆک وەزیران
26-04-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,209
Escriba su comentario sobre este artículo!