بەڕێزان بنەماڵە تێکۆشەرەکەی خوالێخۆشبوو کاک نەوشیروان مستەفا
بەڕێزان چڤاتی نیشتمانی و ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 19ی ئایاری 2017 هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری گەلەکەمان کاک نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان-مان بیست کە زۆر نیگەران و خەمباری کردین.
کاک نەوشیروان سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدارو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و کەسایەتییەکی دیاری گەلەکەمان بوو، تەواوی تەمەنی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان تەرخان کرد و ڕۆڵ و پێگەیەکی گەورەی هەبووە لەگۆڕەپانی سیاسی سەردەمی شاخ و شاردا، هاوڕێ و برا و هاوخەباتی هەڤاڵ مام جەلال بوو، کۆچی دوایی ئەم سەرکردەیە زیان و کەلێنێکی گەورەی دەبێت بۆ گۆڕەپانی سیاسی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.
پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و سەرجەم کەسوکارو هاوڕێ و دۆستانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین جێگەی کاک نەوشیروان بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
19-05-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,353
Escriba su comentario sobre este artículo!