دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بریکاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات، لە 40%ی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لایەن هاووڵاتیانەوە بەفیڕۆدەچێت.
هۆگر شاڵی، بریکاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی خراپ بەکارهێنانی کارەبا و زیادەڕەویکردن و نەبوونی پێوەری زیرەک لە 40%ی ئه و کارەبایەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت لە لایەن هاووڵاتیانەوە بەفیڕۆدەدرێت.
بریکاری وەزیری دارایی، ئاشکراشیکرد، بۆ ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ئه و ڕێژە زۆرەی کارەبا لە ساڵی داهاتووەوە ئامێری پێوەری زیرەک لە ماڵ و شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دادەنرێت.
هۆگر شاڵی، ئەوەشی خستەڕوو، هاوبەشە بازرگانییەکان و هاووڵاتیان و دامەزراوە میرییەکان زیاتر لە 500 ملیار دیناری وەزارەتی کارەبا قەرزدارن سەرەڕای پارەی ئه و کارەبایەی کە بەهۆی زیادەڕەویکردنەوە بەفیڕۆدەچێت.
وتیشی هەرێمی کوردستان کێشەی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا نییە، بەڵکو کێشە لە شێوازی دابەشکردنی کارەبا هەیه و پێویست دەکات ڕێکبخرێتەوە، بۆئەمەش پڕۆژه و بەرنامەمان هەیە.
22-05-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,289
Escriba su comentario sobre este artículo!