ساڵی1959 لە شاری سنە لە دایک بوو، ساڵی 57 و پاش ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی ڕژیمی پاشایەتی لەگەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو، سەردانی بنکەکانی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەکرد و وەک کەسێکی هەڵسووڕاو و تێکۆشەر کاری دەکرد و یارمەتیدەری هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو.
ساڵی 1371 هاتە ناو ڕیزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە مەیدانی پێشمەرگایەتیشدا کەسێکی تێکۆشەر و خۆشەویستی ناو دڵی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو.
ساڵی 76 بەهۆی چالاکبوونی لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی وەک ئەندامی کۆمەڵە وەرگێڕا.
پاش هاتنەدەری کۆمەڵە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هاوڕێ سیروان لەگەڵ ڕەوتی ساغکردنەوەی کۆمەڵە کەوت.
ساڵی 79 لە ئۆرگانی پزیشکی کۆمەڵە سازماندرا، لە ماوەیەکی کوورتدا بەهۆی لێهاتوویی و تواناییەکانیەوە هاوکات لە بەشی ڕادیۆ دەنگی کۆمەڵەش سازماندرا.
پاش کرانەوەی کاناڵی ڕۆژهەڵات تیڤی لە ڕێکەوتی 2010/2/16 هاوکات لەگەڵ کاری پزیشکی و ڕادیۆ لە کاناڵی ڕۆژهەڵات تیڤیش کاری پێسپێردرا.
دوکتور سیروان تا دوا ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕ لە شانازی کۆمەڵە وەفادار مایەوە.
بە داخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕؤ دووشەممە، 18 /4/2017ی، هاوڕێ سیروان عەبدولکەوەند بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و خەبات بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانی بە هاوسەنگەرانی سپارد.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,780
Escriba su comentario sobre este artículo!