بەرپرسێک لە ئیدارەی #گەرمیان# ئاشکرای کرد، کە ڕێکخراوێکی ئەڵمانی شەش هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستاندا دادەمەزرێنێت.
بێستوون ژاڵەیی، بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی، بە مەبەستی ئەوەی هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان کۆچ نەکەن بۆ دەرەوە، بڕیاری داوە بە دامەزراندنی شەش هەزار هاووڵاتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە لەو ڕێژەیەدا، نزیکەی (500) کەسیان بەر گەرمیان دەکەوێت.
ئەوەشی گوت: ئەم کارە بە مەبەستی هاوکاریکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و لە بوارەکانی (سەوزاییی، ئاو و ئاوەڕۆ، پەروەردە و چەندین لایەنی دیکە) ئەو هاووڵاتییانە دادەمەزرێنرێن.
بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان هێمای بۆ ئەوەش کرد، کە مووچەکەیان بە شێوەی ڕۆژانە بۆ هەر هاووڵاتییەک دەبێت، کە ئەو ڕێکخراوە دایدەنێت و خەرج دەکرێت و بڕەکەشی بۆ هەر ڕۆژێک لەنێوان 25 هەزار تا 40هەزار دیناری عێراقییە.
بێستوون ژاڵەیی دەشڵێت: دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستە و بۆ ماوەی ساڵێک و لەماوەیەکی نزیکیشدا شێوازی دامەزراندنەکە ئاشکرا دەکرێت.
05-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,976
Escriba su comentario sobre este artículo!