#ڕووداو# - #هەولێر#
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان# #کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان#ی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاسپارد و بڕیاردرا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و #پەرلەمانی کوردستان#، لە وادەی خۆیدا (6-11-2017)ئەنجام بدرێن.
رۆژی چوارشەممە #7-6-2017#، لە #سەلاحەدین#، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێن.
هەروەها لە ڕاگەیێدنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.
رۆژی چوارشەممە 7-6-20147، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی جێگری سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان و بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان جگەلە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ کۆبوونەوە و بڕیاردرا ڕۆژی 25-9-2017 گشپرسی لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,310
Escriba su comentario sobre este artículo!