رووداو - هەولێر
#حکومەتی هەرێمی کوردستان# یەکەم بڕە پارەی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی خستە سەر هەژماری بانکی #کۆمسیۆنی هەڵبژاردن# و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان و بڕی پارەکەش شەش ملیۆن دۆلارە.
هەندرێن محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی وەک قۆناخی یەکەم بڕی 6 ملیۆن دۆلاری وەک سولفە بۆ ئامادەکاریکردن بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی داوەتە کۆمیسیۆن.
وەک هەندرێن محەممەد باسیکرد، بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی و هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوای 37 ملیار دیناریان لە حکومەت کردووە، 20 ملیار دینار بۆ گشتپرسی و 13 ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ هەردوو هەڵبژاردنەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر پێدانی هەموو پارەکە نەدراوە، تەنها بۆ ئامادەکاری گشتپرسی وەک سولفە 6 ملیۆن دۆلار دراوەتە کۆمسیۆن.
رۆژی 07-06-2017 لە شارۆچکەی پیرمام 15 حیزب و لایەنی سیاسیی باشووری کوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و، بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
12-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,539
Escriba su comentario sobre este artículo!