رووداو - هەولێر
#پارێزگاری هەولێر# دەستگیرکردنی حەوت کەسی بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوارەکانی موسڵ لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام و U2 ڕاگەیاند. ئەو چێشتخانەیەش داخرا، کە خواردنی #بۆ ئاوارەکانی موسڵ# دابینکردبوو.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی خواردن لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام ژەهراوی بوون 825 کەس بووە، لەو ژمارەیەدا 638 کەسیان لە نەخۆشخانەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر چارەسەریان بۆ کراوە.
نەوزاد هادی گوتیشی ئەو ئاوارانە بەهۆی خواردنی بەربانگ کە لەلایەن ڕێکخراوێکەوە بۆیان ڕەوانەکرابوو، کە چێشخانەیەکی نێو شاری هەولێر ئامادەی کردبوو، ژەهراوی بوون.
پارێزگاری هەولێر ئاشکراشی کرد، لەسەر ئەم ڕووداو کەسێک لە ڕێکخراوەکە و شەش کەسیش لە چێشتخانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
13-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,155
Escriba su comentario sobre este artículo!