بەداخەوە ئەمشەو 16-06-2017 لەکاتی سەرقاڵ بوونی مسوڵمانان و نوێژ خوێنان بە عیبادەت و تەراویحی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە شاری سلێمانی ئازیز دەستێکی تێکدەرو دژ بە ئاشتی هەڵیان کوتاوەتە سە ڕ مزگەوتی بەهەشت و لە ڕێگەی نارنجۆکی دەستیەوە تەقینەوەیان ئەنجامداوە تیایدا چەند هاونیشتیمانیەک بریندار بوون و دواتر ئەنجام دەران ڕایان کردوە....
ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئاینیەوە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە کردەوە ترسنۆکانەو نامرۆڤانەیە دەکەین داواش لە لایەنی پەیوەندی دارو هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی دەکەین بەزوو ترین کات ئەنجام دەرانی ئەم کردەوە تێکدەرانە دەستگیر بکەن بەسزای یاساییان بگەێنن.خوای گەورە شیفای بەخێر بۆ برینداران بنێرێت
وەزارەتی ئەو قاف و کارو باری ئایینی 16-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,748
Escriba su comentario sobre este artículo!