ئەمڕۆ هەینی #مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ# دەستی بەسەر 12 تانکەر بانزیندا گرتووە کە لە #ئێران#ەوە هاوردەی #هەرێمی کوردستان# کراوە، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی #سلێمانی#ش دەڵێت ئه و بانزیکە ترسی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل و وەستانی فیول پەمپی هەیە.
غالب محەممەد، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمڕۆ 12 تانکەر بانزیک لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و لە ئێرانەوە هێنراوەتە هەرێم، بەڵام لەلایەن مەرزەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ڕەوانەی وڵاتی ئێران دەکرێتەوە.
وتیشی ئه و بانزینە مادەی (RVP) لە ئاستی ئاسای بەرزترە، چونکە ئه و ماددەیە لە هاویندا پێویستە ڕێژەکەی 60 زیاتر نەبێت، لەکاتێکدا ئه و بانزینەی کە دەستی بەسەردا گیراوە ڕێژەکەی 73 بۆ 74.
لەبارەی مەترسی و زیانەکانی بەرزی مادەی (RVP) لە بەنزیندا سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد بەرزی ڕێژەی ئه و ماددەیە لە بەنزیندا دەبێتە هۆی وەستانی فيول پەمپ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی مەترسی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی لێ دەکرێت، چونکە کە ئه و ماددەیە بەرزبوو واتە بەنزینەکە دەبێتە هەڵم ئۆتۆمبێل لەکاردەخات.
لەبارەی ئه و کۆمپانیایانەی کە بانزینەکەیان هێناوەتە ناوەی هەرێم غالب محەممەد وتی هەردوو کۆمپانیای ساوس کوردستان و سمود وەتەن بەنزینەکەیان هێناوە کە یەکەمیان هەشت تانکەر و دووەمیشیان چوار تانکەری هاوردەکردووە.
دوارۆژ
23-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,512
Escriba su comentario sobre este artículo!