بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئاماژە بەوە دەدات کە تەنیا لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-06-2017 ئەنوەر عەبدولقادر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: تەنیا لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 283 هەزار و 23 کەس سەردانی ناوچە گەشتییارەییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیان کردووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو: ڕێژەی گەشتیار لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی 2016دا 5 هەزار و 638 کەس بووە.
گوتیشی: بەشێکی زۆر لەو گەشتیارانەی سەردانی سنوورەکەیان کردووە، عەرەب بوون، تەنیا 680 گەشتیاری فارس لە سنووریی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,043
Escriba su comentario sobre este artículo!