ڕێکخراوی یونیسێف، شەڕی #داعش#ی بە دڕندانەترین شەڕ لە مێژووی هاوچەرخی مرۆڤایەتیدا پێناسە کرد.
لە بەیاننامەیەکدا، سندووقی هاوکاریی منداڵان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وێڕای ئاماژەدان بە زیاتر لە پێنج ملیۆن منداڵی ئاوارەی ناوچە جیاکانی عێراق کە پێویستیان بە هاوکاری و فریاگوزارییە، ڕایگەیاندووە کە شەڕی داعش یەکێک لە دڕندانەترین شەڕەکانە و منداڵان ڕۆژانە بەرەوڕووی ترس و تۆقاندن و توندوتیژی دەبنەوە.
ڕۆیتەرز، بەیاننامەکەی یونیسێفی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە ڕەوشی منداڵان لە شەڕدا دەکات، بە تایبەت شەڕی مووسڵ کە منداڵان بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانجی هێرشەکان و لەلایەن داعشەوە دەکوژرێن وەک سزادانی خێزانەکانیان و ڕێگریکردن لە هەڵاتنیان.
بە گوێرەی پێشبینیی ڕێکخراوەکەی یوئین، زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتیی سڤیل لە بەری ڕاستی موسڵ گیریان خواردووە کە نیوەی ئەو ژمارەیە منداڵانن.
22-06-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,921
Escriba su comentario sobre este artículo!