گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی #سۆران# ڕای گەیاند، کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە.
#هاوار ئەرگوشی#، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو 02-07-2017، ئافرەتێک بەناوی ڕۆژین سەفەر، لە ماڵەکی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژراوە.
باسیشی لەوە کرد، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان لە سۆران لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن، چونکە ئەو ڕووداوە پەیوەندی بە ئەوانەوە هەیە، بۆیە داوای کرد زانیاریی زیاتر لەو بەڕێوەبەرایەتییە وەربگیرێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، (باسنیوز) پەیوەندی بە نەقیب زیبا لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان لە سۆران کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکەیە و دواتر زانیاریی زیاتر دەخاتە ڕوو.
هەر لەمبارەیەوە مولازم شێروان خالید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان لە سۆران، بۆ (باسنیوز)ی ئاشکرا کرد، ئەو ئافرەتەی کوژراوە، کچێکی تەمەن 17 ساڵان بووە و قوتابییە و شەوی ڕابردوو بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، کاتێک دایک و باوکی گەڕاونەتەوە، بینیویانە کچەکەیان چوار چەقۆی لێ دراوە و مل و سینگی بەرکەوتووە، دواتریش لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیسیان لێ ئاگادار کردووەتەوە. گوتیشی: دوای گەیشتنی تیمەکانمان، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بەڵام هیچ کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیر نەکراوە.
03-07-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,975
Escriba su comentario sobre este artículo!